شاژنی میتانی، بوکی میسر، فرعەونی هەزاران ساڵ نەفرتیتی
دەزانین کە ڕێبەر ع.ئۆجالان باس لە زۆر کەسایەتی و کتێبی مێژوویی دەکات. یەک لەوانە نەفرتیتی و ئەو کتێبانەی لەسەری نوسراوە، دەمەوێ لەسەر ئەو کتێبە و ئەنجامەکانی خوێندنەوەی خۆم بۆ ئەو کتێبە، خوێنەر ئاگادار بکەمەوە. کتێبی نەفرتیتی لە لایەن نوسەر میشیل مۆرانەوە نوسراوە، بەگشتی ٤٧٠ لاپەڕەیە. لەسەر بەرگەکەی وێنەی نەفرتیتیە کە زۆر جوان و سەرنجڕاکێشە. ئەو وێنەیە، وێنەی پەیکەرێکی نەفرتیتیە. ڕەنگی پێستی هەندێک بۆرە، چاوەکانی…