هاوژیانى ئازاد
ریبهُر ئاپ‌و به‌شی دووه‌م به‌و دۆخه‌ى مرۆڤبوونمان ناتوانین به ته‌واوى وه‌ڵامى ئه‌و پرسیارانه بده‌ینه‌وه. چونکه ئێمه به‌کۆمه‌ڵگاوه سنووردار کراوین. نابین به بوونه‌وه‌رێکى بان ـ کۆمه‌ڵگا. ته‌نیا ده‌توانین بپرسین. ئه‌وه‌یه چاره‌نووسمان، به‌ڵام پرسیارکردنیش نیوه‌ى تێگه‌یشتنه. له‌و سۆنگه‌وه؛ ده‌شێت سه‌ره‌داوه‌کانى سه‌باره‌ت به تێگه‌یشتن ماناى ره‌ها به‌ده‌سته‌وه بدات. ئێستاکه ده‌توانین تێبگه‌ین و دڵنیابین که گه‌یشتن بهدۆخى ماناداربوون زۆر گرنگه و تابڵێى نزیک به مه‌به‌ستى سه‌ره‌کى ژیان بووینه‌ته‌وه. ئیتر…