توند و تیژی دژ بە ژن لە سیاسەت دا

2020-10-20 ئیرادەی ژن

گۆڵان فەهیم
سەرەتا بۆ ئەم هەر دوو بابەتە ئەگەر بمانەوێت تەعریفێکی کورت بۆ هەر کامەیان بکەین، ئەتوانین بڵێن هەر جۆرە سەپاندنێک لە سەر ئیرادەی کەسێک بە ئەنقەس یان نا ئەنقەس، بۆ خستنە ناو دۆخێکی بێ خواستی ئەو، توند و تیژیە. سیاسەتیش وەکو تەعریفێکی گشتی، بە واتاێ دابین کردنی تەواوی بەرژەوەندیە حەیاتیەکانی کۆمەڵگا وەکو ژیان، خواردن، ئەمنیەت، ئازادی، یەکسانی و دێمۆکراسیەتە. نەک شوێنگرتن لە سازییەکی دەوڵەتی بە مەقام و پێگەیەکی تایبەت. دابین کردنی هەر شتێک پێویستی بە هێزی گوتار و ئیرادە هەیە. باس ئەمەیە ژن کە نیوەی کۆمەڵگایە ئەگەر نەتوانێت ئافرێنەرانە هێزی فکری خۆی کە ئەتوانین وەکو گوتار و ئیرادە ناوی لێببەین، بەشداری سیاسەتی بکات، ئەوە لە داهاتوودا کە هەر لە ئێستادا دەستی پێکردوە چی بە سەر ئەو و کۆمەڵگاکەیدا دێنێت؟
سەپاندنان یان توند و تیژی لە سیاسەتدا بە چ شێوەهایەک پێک دێت؟ بە چاوخشاندنێکی ڕووکارانە لە سەر دۆخی ژن لە گۆڕەپانی سیاسەتدا، زۆر بە ڕاشکاوەیی دەبینرێت کە ژن یان ئەبێ ببێت بە سەربازی پێکهێنەری یاساکانی زێهنیەتی پیاوسالار، یان لە گەڵ حاشا، پەراوێز خستن، دەرکردن، دور کردن، گرتن، ئەشکەنجە، تۆقاندن، دەسدرێژی و سێدارە ڕوبەڕو ئەمێنێتەوە. کە واتا هێزی گوتار و ئیرادەی ژن کە ئاوێنەی هەر کۆمەڵگایەکە بەم شێوەیە توشی وەشاندنی قورس ئەبێ. کەم نواندن، داخستنی ئاست و پێگەی لە ژیانی کۆمەڵایەتی و دەستەسەر کردنی تەواوی ناوەڕۆکە واتاییەکانی هەبوونی ژن، لە لایەن ڕژێمەوە، تێگەینێک لە ئاستی ئامراز سەبارەت بە ژن، لە زێهن و دیدی کۆمەڵگادا ئەهێڵێتەوە. ئامرازیش هی کێ بێت یان بکەوێتە دەستی کێ مافی هەرجۆرە حۆکمێکی لە سەری هەیە. زیندوو بوینی ئاکار و بەرز بوینی ویژدانی کۆمەڵگا، چۆنایەتی یان چەندایەتی پەسەند کردنی ئەم تێگەینانەێ دەسەڵاتی ڕژێم لە لایەن کۆمەڵگاوە دیار دەکات. تێگەینهایەک وەکو “ژن عەقڵ لە کۆشە، ژن زوو هەڵدەخڵەتێ” و دەیان بابەتی تر زۆرجار لە هەڵسەنگاندن و تاو توێ کردنی کۆمەڵگا و دۆخی ژن و هێزی سیاسەت کردنی دەردەکەوێ. بەڵام تێکۆشان و پێداگری گەلێک ژن لە ئێراندا، نیشانەی گەش بوون و نوێنەری ڕاستینی سەراوبن کردن و سەردانەنەواندن بۆ ئەم تێگەینانەیە. تا ئاستێکیش هەرچەند کەم، هاوکات، بوێرانە و ڕێکخراو بوینی ئەم تێکۆشانانە پێکەوە لە نێوان ژنانی هەمو چین و توێژە و نەتەوە جیاوازەکان لە ئێراندا بەرچاو ئەکەوێ. گرینگ ئەمەیە: تێری گۆڕینی دۆخەکە دەکات یان نا؟ لە ڕاستیدا تێر ناکات، بەڵام هەوڵدانی ڕژێم بۆ دروست کردنی سەرمەشقی ژنی پەسەندکراو بۆ کۆمەڵگاێ ئێرانی تا ئێستا سەرکەوتو نەبوە و سەراوبنی ئەمە، ژن لە هەوڵ و تەلاش بۆ پاراستنی پێوانی ژیانی خۆێ لە لێگەڕینێکی بێ وێنەدایە.
وەک پێشتریش ئاماژەمان پێکرد مەبەست لە هزووری ژن لە سیاسەتدا بوینە خاوەن ڕێگا و پێگە لە کار و بارە دەوڵەتیەکان نیە. ئەویش ساختاری دەوڵەتێک کە هەتا ناخ و بناخەکەێ ئاوێتەێ دژایەتی و حاشای ژن بووەتەوە. هەر لە ساختاری حکومەتیەوە هەتا یاسای بنەڕەتی بەرەو بڕیار و هەڵوێستی ڕۆژانەی ئەم ڕژێمە بۆ تەواوی پرسە کۆمەڵایەتیەکان، بنەمایەکی ڕەگەزپارێزی پیاوسالارانەێ هەیە. ئەڵبەت وەک دیارە، بە گوزەری زەمانیش لەم ڕاستیە ناشیاوەێ خۆیدا پێداگر و بێپەرواتریش بوەتەوە. ئەگەر ژن لە ژورترین ناوەندی بڕیاری سیستەمێکی وەهادا جێگاش بگرێ، بۆ نموونە ببێتە سەرۆک کۆمار، یان سەرۆک پارلەمان، یان تەنانەت لە مەجلیسی خۆبرەگاندا جێ بگرێت، ناتوانێت دەرەوەێ چوارچێوە تەنراوەکەێ دەور و بەری حەقیقی سیاسەت و ئەو ڕۆڵە تەعریف کراوانەێ بۆێ دروست کراوە دەرکەوێت. بڕوا ناکەم هیچ ژنێکی ئازادیخواز بیهەوێت لە ناو شێوەێکی ڕێوەبەری وەها کە تەواوی مەیدانەکانی ژیانی کردوە بە مەیدانی لە ناو بردنی ژنان و ئەێهەوێ ژن لە هەبون و مافی مرۆڤی خۆێ بترسێنێت، ببێتە هاودەس و هاوبەش. لە ڕاستیدا سیاسەت ئێستا بوە بە دان و ستانی ناوخۆیی و دەرەوەێ ڕژێم بۆ شەڕ، چەوساندنی زیاتری کۆمەڵگا، داگیرکەری و …. . واتا دونیایەکی دوری دەرونیات و ڕەنگی ژن و هەر مرۆڤێکی ئازادیخوازی تر. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕژێم هەر جۆرە خەباتێک کە تاک یان ڕێکخراوێک بیهەوێ بۆ باش بونی ژیانی کۆمەڵگا بە ڕێوەێ ببات و بۆی ببێت بە خاوەن بۆچون و ئیرادە، ئەوە بە ناوی دژایەتی لە گەڵ خودا، مەحکومی هەر جۆرە توند و تیژی هەتا سێدارەێ دەکات.
کە واتە ئەبێ چی بکەین؟ مەیدان بۆ جەولانی سیستەمێکی وەها خاڵی بهێڵین؟ وەک دیارە، ئەوەێ لە تەواوی گۆڕەپانەکانی تێکۆشان بۆ ئازادی و دێمۆکراسی لە ئێراندا پێشەنگایەتی دەکات، ژنانن. ژن لە ئێراندا بڕیاری ژیانی خۆی داوە. چالاکی ژنان لە شەقام، خویندنگاکان، هەتا دەگاتە داخراوترین شوێنەکان واتا گرتوخانە، سەلمێنەری بنکەوتنی سیاسەت، بەرنامە و پرۆژەکانی ڕژێمە دژ بە ژنان. بەڵام لە بیر نەکەین هیچ هەبون و ناسنامەێکی کۆمەڵگا بە قەد ژن، دور لە ڕێکخراو بوین و هێزی خۆڕێوەبەری، نەهێڵدراوەتەوە. واتا ژن ئەگەر تەنانەت دەستیشی لە سەر خاڵی بنگەینی کێشەکانی دانابێ، لە شێوەێ ڕێڕەوی بەرەو چارەسەریدا کەم ئەزمون و لە زۆر لایەنیشەوە بێ ئەزمون هێڵانەوەێ ئەتوانێ ببێتە کۆسپ و ئەستەم. بێ ئەزمون لە واتای دورخستنی لە ناسینی مێژوی هەستی و کۆمەڵایەتیەکەی خۆی وەکو ڕەگەز. ئەتوانین بڵێن ئەگەر بە زانینێکی وەها، خەبات بۆ تێپەڕاندنی ئەم لاوازیە بێ ناسینی هیچ ئەنجەتێک لە نێوان ژنان دا پێش بکەوێت، ئەوە یەکگرتویەتیەکی هێمنیەتی و سەرکەوتوانە بە دی دێنێت.
ژنانی کورد لە بەر ڕەگەز و نەتەوەکەیان لە ئێراندا دووجار ڕوبەڕوی توند و تیژی و ڕاستیە دژوارەکانی سیستەمی پیاوسالار و ناوەندگر ئەبێتەوە. بەڵام بە هێز، زانست و ڕێکخراوێکی یەکگرتوانە بوە بە خاوەن پێگەی کاریگەر و وڵام بۆ پرسە بنگەینەکانی ژن. بە تایبەتی ئاوا کردن و دیار کردنی ئیرادەی ژنان لە گۆڕەپانی سیاسەت بۆ پرسە ئابوریەکان هەتا دەگاتە ئەو پرسە جۆراوجۆرە کۆمەڵایەتیانە کە کۆمەڵگای توشی گەلێک قەیرانی قوڵ کردوەتەوە. ژنی کورد لە ناو سیستەمی کەژاردا بە ناوی” دژی قڕ کردن و داگیرکەری سەر ژنان، ژیانی ئازاد بپارێزن”، دەستیان بە هەڵمەتێکی بە جێ کردوە. کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵات لە سەر بنەماێ هزری ئازاد و دێمۆکراتیک دامەزراوە و بە ڕویی تەواوی ژنانی ئێرانەوە کراوەیە. ئەم شێوە ڕێکخستنە ئەتوانێ ببێتە ئیلهام و ڕێنیشاندەر بۆ یەک گرتن، بوینە هەڵوێست و هێزی چارەسەری لە نێو ژناندا.

ژیاننامەی ژن

خاتوو خۆرشیدی مەریوانی

لە وڵاتی ئێمە و لە هەموو جیهانیش دا ژنانێک هەن کە بە گوێرەی ئەو دۆخ و زەمەنەی تێدا دەژین بوونەتە خاوەن خۆڕاگری و هەوڵدانی بێ وێنە. کە هەرچەندە بە گوێرەی…

2020-12-25 خاتوو خۆرشیدی مەریوانی

چاند و ژیان

نمونەی گوندی ژنان ئومۆژا- UMOJA

لێکۆڵینەوە لەسەر گوندی ژنان گوندی ئومۆژا ٣٨٠ کم دووری پایتەختی کینیا، نایرۆبیە. ئەو گوندە تەنیا لە لایەن ژنانەوە بەرێوەدەبرێ و ژنانی تێدا دەژی. بە زمانی…

2020-12-21 رۆژئاڤای کوردستان

دیرۆک و میتۆلۆژی

پرتووک

بابەت